پایتەخت

کێشەی قوتابییانی کەرکووک لەسەر زمانی کوردی بەردەوامە 

کێشەی قوتابییانی کەرکووک لەسەر زمانی کوردی بەردەوامە 
کورتە

قوتابییانی کەرکووک دووبارە کێشەی وەڵامدانەوە تاقیکردنەوەکانیان بە زمانی کوردی بۆ دروست بوویەوە

کێشەی قوتابییانی شاری کەرکووک لەسەر وەڵامدانەوە بە زمانی کوردی تا ئێستا بەردەوامە و دەستەی گشتی ناوچە کوردستان دەڵێت: " کێشەیە خەرقێکی ڕوونی ماددەی چواری دەستووری عێراقە".

ئەمڕۆ چوارشەممە دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، دوای دەرچوونی نووسراوی ژمارە 8298 لە 16ـی 7ـی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق کە ڕێگری دەکات لە وەڵامدانەوەی  قوتابییان بەزمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان، ئەوکات و دوای هەوڵەکان وەها ڕاگەیەندرا کە کێشەکە چارەسەرکراوە.

دەربارەی کێشەی قوتابییان ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات، بەداخەوە ئەو کێشەیە خەرقێکی ڕوونی ماددەی چواری دەستووری عێراقە، هێشتا چارەسەر نەکراوەو ڕێگرییەکان وەک خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ قوتابییانی بەشی یاسا و ئەو وانانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارین.

جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە لەدەستەی ناوچە کوردستانییەکان بەردەوام لە هەوڵداین بۆ ئەوەی ماددە چواری دەستوور و کێشەی قوتابییانمان چارەسەر بکرێت و ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی وەک دووەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن.

دەستەکە داوایەک ئاڕاستەی کاربەدەستانی بەغدا دەکات، کە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت قوتابییان بەزمانی شیرینی دایک وەڵام بدەنەوە و وەرگێڕی پێویستیش بۆ ڕوونکردنەوەوی وانەکان دابین بکرێت.

باسی لەوەشکرد، پێویستە بەبڕیارهەڵبوەشێتەوە نەک بە گفتوگۆی زارەکی، عێراق و دەستورەکەی موڵکی گەلانی عێراقە و لەم چوارچێوەیەشدا مافی ڕەوای خەڵکی کوردستانە شەڕی زەوتکردنی مافە دەستورییەکانی لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکاندا ئەنجامبدات.

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بێگومان لە بەردەوامی ئەم کێشەیە و پابەند نەبوون بە ماددەی چواری دەستور و پێشێلکردنی ڕێگای دادگای فیدراڵی دەگرینە بەر.

03 ئەیلوول 2025 16:43 34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025