پایتەخت

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان دابەش دەکرێت
کورتە

وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانانی بۆ مانگی 8 ڕاگەیاند



دوای ئەوەی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 8 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەلایەن بەرێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ دابەشکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 8، کە لە رۆژی یەکشەممە بەرواری 7ـی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، لەم مانگەدا، نزیکەی 95% ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی 'هەژماری من' هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

جێی باسە وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

03 ئەیلوول 2025 14:35 130
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025