پایتەخت

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد

نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد
کورتە

لە ئیستادا زێڕ لە بەرزترین نرخی مێژوویدایە و پێشبینی دەکرێت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە

 

بەهۆی تەشەنەکردنی نادڵنیایی و مەترسییەکانی نێو بازاڕە داراییەکان نرخی زێڕ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ئاستی پێوانەیی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوویی و هەر ئۆنسەیەک بوو بە 3546 دۆلار، لە کاتێکدا سەرەتای هەفتە نرخی هەر ئۆنسەیەک 3437 دۆلار بوو، بەمەش زیاتر لە 100 دۆلار بەرزبووەتەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەم شێوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە نادڵنیایی و مەترسییەکانی نێو بازاڕە داراییەکان تەشەنەی سەندووە و بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی خواست بۆ سەر کڕینی زێڕ، ئەگەر بێت و ئەم دۆخە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا نرخی زێڕ بەرزتر دەبێتەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 607 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 709 هەزار دینار

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 810 هەزار دینار

03 ئەیلوول 2025 09:38 422
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025