کێشەی هاووڵاتییانی سنووری گەرمیان چارەسەرکرا

تەندروستی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە
کێشەی هاووڵاتییانی سنووری گەرمیان چارەسەرکرا
ژمارەیەک هاووڵاتیی کێشەی وێنەی تۆمارییان هەبوو، تەندروستی گەرمیان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: "کێشەکە چارەسەرکراوە".
ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیاینە دەکاتەوە کە نفوسیان خانەقینە و لە سێ هەفتەی ڕابردوودا کێشەی وەرگرتنی وێنەی تۆماری (صورة قید)ـیان هەبوو.
دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکە جەختی لەوەشکردەوە، لەئێستادا خۆشبەختانە کێشەکە چارەسەر بووە.
وادەی سەردانیکردنی ئەو کەسانە بۆ نێو نەخۆشخانە ڕادەگەیەنێت، لە سبەینێ چوارشەمەوە دەتوانن سەردانی بەشی پلاندانان بکەن لە دیوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لەناو نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.