بازرگانێکی نەوت سزا درا

بازرگانێکی عێراقی بەهۆی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە سزا دەدرێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا: بازرگانێکی عێراقی بەهۆی فرۆشتنی نەوتی ئێرانەوە سزا دەدرێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بۆ سەر بازرگانێکی عێراقی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارە بە قاچاخچێتیکردن بە نەوتی ئێران بە ناوی نەوتی عێراقییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سزاکان تۆڕێک لە کۆمپانیا و کەشتییەکان دەگرێتەوە کە لەلایەن وەلید ئەلسامەرائییەوە بەڕێوە دەبرێن، کە هەڵگری هەردوو ڕەگەزنامەی عێراقی و سەینت کیتس و نیڤیسە، و تۆمەتبارە بە گواستنەوەی نەوتی ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە و فرۆشتنی وەک ئەوەی نەوتی عێراقی بێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، کە مەبەست لەم کارە ڕێگریکردنە لە گەیشتنی پارە بە ڕژێمی ئێران، کە بۆ دروستکردنی نائارامی لە عێراق، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و شوێنەکانی تریشدا بەکاری دەهێنێت.