پایتەخت

مەلوود و ئاڵای کوردستان تێکەڵ بوون

مەلوود و ئاڵای کوردستان تێکەڵ بوون
کورتە

ئەوقافی هەولێر بە لۆگۆی ئاڵای کوردستانەوە پێشوازی لە مەولوود دەکات

 

بۆ پیێشوازیکردن لە مانگی مەولوود و یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ئەوقافی هەولێر لۆگۆی نوێ بەکاردەهێنێت.

 

ئەمڕۆ سیشەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لۆگۆیەكی نوێ و فەرمیی ئەوقاف  بۆ هەموو بۆنەیەكی ئایینی بەكار دەهێنرێت. 

 

جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا، ئەو لۆگۆیە، لە جۆرەكانی ئاڵا، ئاڵای ڕستە و سەرمێز و یەخەی بە هەزاران لێ ئامادە كراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوەشکردەوە، بۆ پێشوازیی لە مانگی مەلوود و یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام شار و مزگەوتەكانی پێ ڕازێنراوەتەوە.

 

ڕۆژی پێنجشەممە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە.

02 ئەیلوول 2025 20:15 8
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025