پایتەخت

ئێران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە

ئێران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکاتەوە
کورتە

دوای ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێران ڕازی بوو بە کەم کردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم



گوتەبێژی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ڕەزامەندی ئێرانی بۆ کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگەیاند و ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت.

ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەڕیتانی ڕاگەیاند، تاران ئامادەیە ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 3.67٪  کەم بکاتەوە، ئەمەش ئەو ئاستەیە کە لە ڕێککەوتننامەی پێشوو (JCPOA )ـی ساڵی 2015ـدا دانراوە، بە مەرجێک ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بکرێت کە مافی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە ناوخۆدا مسۆگەر بکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژی بەوەدا، کە ئێران داوای ئەمریکا ڕەت دەکاتەوە لە وەستاندنی پیتاندنی یۆرانیۆم، پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی واشنتن بە بەردەوامی داوا دەکات پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرین لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، "بنکە ئەتۆمەییەکانی ئێرانمان بە تەواوی وێران کردووە؟"

هەفتەی رابردوو هەر یەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا بە نەتەوە یەکگرتووەکانیان ڕاگەیاند، کە بەنیازن سزاکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بگەڕێننەوە سەر ئێران، ئەگەر بێتو ئێران ئەم سێ مەرجە جێبەجێ نەکات:

- ڕێگەدان بە پشکنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەڕانەوە بۆ ئەو بنکە ئەتۆمییانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی B-2 هێرشیان کرایەسەر.

- ئێران دەبێت شوێنی کۆگای 400 کیلۆگرامی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە وەڵاتەکەدا ئاشکرا بکات.

- ڕازی بوونی ئێران بە دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە داهاتووی بەرنامە ئەتۆمیەکەی.

لە بەرامبەردا، ئیسماعیل بەقائی ئەم مەرجانەی وەک بەڵگەی ئەوەی کە ئەوروپا نیازی پاک نییە و وەک نوێنەری ئەمریکا و ئیسرائیل مامەڵە دەکات.

02 ئەیلوول 2025 17:22 7
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025