پایتەخت

وەزارەتی بەرگری عێراق لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی قەڵاچوالان دەکات

وەزارەتی بەرگری عێراق لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی قەڵاچوالان دەکات
کورتە

دوای تەقینەوەی ئار پی جییەک لە نێو خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان وەزارەتی بەرگری عێراق هاتە دەنگ



لە قەڵاچوالان قوتابییەکی سەربازی بەڕەگەز عەرەب لە کاتی مەشق و راهێناندا بەهۆی تەقینەوەیەک گیانی لەدەستدا، وەزارەتی بەرگری عێراقیش دەڵێت: "بەپەلە لێکۆڵینەوە دەکەین".

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند، له کاتی مه شق و ڕاهێنان له کۆلێژی سه ربازی سێیه م - سلێمانی ڕووداوێک ڕوویدا بەهۆی تەقینەوەی گوللە ئارپیچیەک 4 قۆتابی زانکۆ برینداربوون.

دووپاتیکردەوە، بریندارەکان دەستبەجێ گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست قوتابییەکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

جەختی لەوەشکردەوە، تەرمی قوتابییەکە بە فڕۆکە دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە دوای ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی دەستپێکرد بۆ دیاریکردنی هۆکاری ڕووداوەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.

دەربارەی ڕووداوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لێپرسینەوە لە بەرپرسان دەکرێت

 

02 ئەیلوول 2025 16:49 119
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025