پایتەخت

ئار پی جی بە ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی سەربازی تەقییەوە

ئار پی جی بە ژمارەیەک خوێندکاری کۆلێژی سەربازی تەقییەوە
کورتە

ژمارەیەک خوێندکاری سەربازی بە هەڵە ئار پی جییان پێدا تەقییەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا



لە کاتی ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی سەربازی بەهۆی تەقینەوەی گوللەیەکی ئار پی جی، قوتابییەکی ئەکادیمیای سەربازی قەڵاچوالان گیانی لە دەستدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی 70 بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە نێو بارەگای فەرماندەی هێزەکانی 70 لە کۆلێژی سەربازی لە قەڵاچوالان،  ئاڕ پی جییەک لە دەستی یەکێک لە خوێندکارەکان تەقییەوەتەوە.

لیوا ئەحمەد لەتیف ئاماژەی بەوەشداوە، کە بەهۆی ئەم تەقینەوەیە 4 قوتابی بە سەختی بریندار بوون و یەکێکیشیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. 

لە ئێستادا، سەرجەم لە بریندارەکان گواستراوەنەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و لە ژێر چاودێری پزیشكدان.

02 ئەیلوول 2025 15:48 34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025