33 هەزار کەس بە لێبوردنی گشتی ئازادکران

ئازادکردنی هەزارەها زیندانی بە لێبوردنی گشتی لە عێراق ڕاگەیەندرا
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئازادکردنی زیاتر لە 33 هەزار زیندانی و قەرەبووکردنەوەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی ڕێنماییەکان و ئەو کەسانەی کە بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی لە زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن ئازادکراون، گەیشتووەتە 33 هەزار و 536 کەس.
هاوکات لە ژێر یاسای لێبوردنی گشتی بڕی قەرەبووکردنەوە گەیشتووەتە 37 ملیۆن و 144 هەزار و 499 دینار، کە سەرجەمی بە دۆلاری ئەمریکا گەڕێندراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سەرەتای ساڵی 2025، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زیدان، ڕێنمایی جێبەجێکردنی هەموواری دووەمی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ـی ساڵی 2016ـی دەرکرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکرابوو.