کەشەکە فێنک دەبێت و بای شەماڵیش چالاک دەبێت

گەرمایە بەتینەکەی وەرزی هاوینی ئەمساڵ کۆتایی پێ دێت
شارەزایەکی کەشناسی هەرێم پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کۆتاییهاتنی گەرمانی بە تینی ئەمساڵ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی لاچوونی بەرزە پاڵە پەستۆ لەسەر چینی 500 ملیباری و چالاک بوونی بای شەماڵ بەخێرایی 15 تاوەکو 25 کم لە کاتژمێرێکدا، بەهۆیەوە لە سبەینێوە تاوەکو نێو هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تاوەکو 4 پلە دادەبەزن.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەیدا هاتووە، شەپۆلەکانی گەرما تا نێو ناو وەرزی دابارین بەردەوام دەبن، ناو بەناو پلەکانی گەرما بەگشتی بۆ ماوەیەکی زۆر لەنێوان کۆتایی پلەی 30 بۆ 40 جێگیر دەبن، بەگشتیش گەرمای بەهێز و گراوی هاوشێوەی پێشتر کۆتایان دێت لە رۆژانی داهاتووە.
سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش، ئەو شارەزای کەشناسییە ئاماژەی بەوە داوە، کە بەم زووانە هیچ ئەگەری بارانبارین نییە، چونکە چینی 500 و 850 ملیباری خاڵین لەشێ و شێیان تێدا زۆر کەمە، کە ئەو دوو چینه دووچینی گرنگی چڕ بوونەوە و دابارینن.