یاسای حهشدی شهعبی دەخرێتە خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراق

ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی خەجت لە هەڵوەنەشاندنەوەی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی دەکات
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق رێککەوتن لەسەر دواخستنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی و کشانەوەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ خولی داهاتوو.
عودەی خەدران، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی دواخستنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بە رۆژنامەی شەرقل ئەوسەتی گووت، ئەمە بە واتای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی نایەت، بەڵکو دوا دەخرێت بۆ بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان و حکومەتی داهاتوو.
ناوبراو جەختی کردەوە، کە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی هەرگیز روونادات، گرینگ نییە چەندە فشارەکان زۆر بن و ئارەزووەکان چۆن بن، جا ناوخۆی بن یان دەرەکی.
ئەو ئەندامەی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕوونیشی دەکاتەوە، کە فشارەکانی ئەمریکا وەک بەشێک لەسەر سیستەمی سەربازی حەشد درێژنابێتەوە، بەڵکو بۆ گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی حەشدە، هەموو ئەو فەرمان و داواکاریانەی ئەمریکا دەریدەکەن پەیوەندییان بە هێزەكانی دەرەوەی سیستەمی حەشدەوە، هەیە نەک خودی سیستەمی حەشد.
سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی دوێنێ ڕۆژنامەی "عەین"ـی ئیماراتی لە بارەی هۆکارەکانی کشانەوەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی خستەڕوو و ڕایگەیاند، کە وەک وەڵامێک بۆ فشارە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکان و لەسەر ڕاسپاردەی عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێرانەوە، چوارچێوەی هەماهەنگیی دەسەڵاتدار لە عێراق ناچار بوو پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمان بکێشێنێتەوە.
لە وەڵامی ئەم ڕاپۆرتەدا، عودەی خەدران گووتی، ئەو ڕاپۆرتە میدیاییانەی کە باس لەوە دەکەن خامنەیی پەیامێکی ئاراستەی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووە، داوای لێکردووە یاسای حەشدی شەعبی پەسەند نەکرێت، دورە لەڕاستییەوە و هیچ پەیامێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە خامنەییەوە سەبارەت بە یاسای حەشدی شەعبی یان هەر یاسایەکی دیکە بە چوارچێوەی هەماهەنگی نەگەیشتووە .