پایتەخت

کرێکارێک لە کاتی خەودا عادیلە شێلای

 کرێکارێک لە کاتی خەودا عادیلە شێلای
کورتە

لە پڕۆژەى دووسایدى کۆیە کرێکارێک کەوتە ژێر عادیلە و گیانی لەدەستدا

 

کرێکارێکی خاوەن 5 منداڵ، لە پڕۆژەى دووسایدى کۆیە بۆ هەولێر گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە، کرێکارێکی تەمەن 30 ساڵان، خێزاندارە، باوکی 5 منداڵە و خەڵکی گوندی حاجی وسووە، لە پڕۆژەى دووسایدى کۆیە بۆ هەولێر کاری دەکرد، کەوتە ژێر عادیلە و گیانی لەدەستدا.

بەگووتەی کەسوکارەکەی، کوڕەکەیان لەبەردەم عادیکە خەوتبوو و شۆفێری عادیلەکە نەیزانیوە و شێلاوییەتی.

وا بڕیارە تەرمی کرێکارەکە ببرێت بۆ گۆڕستانى گوندى حاجى وسوو و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.

02 ئەیلوول 2025 11:55 635
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025