پایتەخت

هۆکاری مرداربوونەوەی هەزارەها ماسی ئاشکرا کرا

هۆکاری مرداربوونەوەی هەزارەها ماسی ئاشکرا کرا
کورتە

هەزارەها ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونەتەوە

 

هەزارەها ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونەتەوە و سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەتی دەربەندیخانیش هۆکاری مرداربوونەوەکانیش ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە د. سەباح غەفور، سەرۆكی لیژنەكانی قایمقامیەتی دەربەندیخان ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ ژمارەیەكی زۆر ماسی لە جۆری چاتكە لە بەنداوی دەربەندیخاندا مرداربوونەتەوە، ژمارەیان نزیكەی 6 هەزار ماسی دەبێت.

جەختی لەوەشکردەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئەو ماسییە بەكەڵكی خواردن نایەت بەهۆی بچووكی قەبارەكەیەوە.

لەبارەی هۆکاری مرداربوونەوەی ماسییەکان ڕووندەکاتەوە، چەند حەوزێكی هەڵواسراوی بەخێوكردنی ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان هەن، حەوزەكان شەبەكەن كونی وردیان تێدایە، ئەم ماسیانە لەو كونانەوە چونەتە ناو حەوزەكەوە، خواردنیان خواردووە كاتێك قەبارەیان گەورەبووە نەیانتوانیوە لە كونەكانەوە بێنە دەرەوە.

لە درێژەی وەڵامەکەدا هاتووە، كاتێكیش خاوەنی حەوزەكان ماسییەكانیان پێگەشتوە و فرۆشتوویانە، ئاوی حەوزەکان کەمبووەتەوە و ئەمانیش زیانیان پێگەشتووە ئەو ژمارەیان مرداربوونەتەوە، كە نزیكەی 6 هەزار ماسی دەبێت، لە ئێستاشدا لیژنەكانمان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە بابەتەكە.

ئەمڕۆ چەندین وێنەی ئەو ماسییانەی کە لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونەوە بڵاوکرایەوە و کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

01 ئەیلوول 2025 23:31 140
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025