پایتەخت

چارەنووسی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە ئاشکرا کرا

چارەنووسی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە ئاشکرا کرا
کورتە

وەزارەتی پیشمەرگە چارەنووسی بەردەوام بوونی هاوکارییەکان ئاشکرا دەکات

چارەنووسی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ پیشمەرگە ئاشکرا کرا 

ماوەی چەندین ساڵە هاوپەیمانان هاوکاری دارایی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەن و وەزارەتی پیشمەرگەش چارەنووسی بەردەوام بوونی هاوکارییەکان ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و تیمێکی سەربازی یاوەری کرد.

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی چاکسازی چڕترکردۆتەوە.

لەبارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان جەختی لەوەکردەوە، ستایشی پشتیوانی بەردەوامی ئەمریکا و هاوپەیمانانی کرد.

زانیارییەکی نوێ ئاشکرا دەکات، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە قۆناغی گەشەسەندن و بەهێزبووندایە و دڵنیابووینەوە ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هاوکاری و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبن.

کۆڵۆنێڵ دێک پایلویک لە کۆبوونەوەکەدا گووتی: "بەردەوام هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەبین بۆ بنیتانانی ژێرخانێکی سەربازی نیشتمانی بەهێز و بە ئامانج گەیاندنی پرۆسەی چاکسازی".

01 ئەیلوول 2025 21:41 1077
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025