ساڵانێکی زۆرە بیرهەڵکەندن قەدەغە کراوە و هەرکەسێکیش ئەم کارەبکات دەستگیر دەکرێت

3 کەس بە تۆمەتی بیر هەڵکەندن دەستگیرکران
3 کەس بە تۆمەتی بیر هەڵکەندن دەستگیرکران
ساڵانێکی زۆرە بیرهەڵکەندن قەدەغە کراوە و هەرکەسێکیش ئەم کارەبکات دەستگیر دەکرێت هەر لەم چوارچێوەیە پۆلیسی دارستانی سلێمانی 3 کەسی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە پێناو ڕێگریکردنى لە دیاردەى بیرلێدان بە شێوەیەکى نایاسایى مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى زەڕایەن بە هاوکاری بەشی شارەزوور توانیان لە سنوری ناحیەی زەڕایەن 3 هاووڵاتی دەستگیر بکەن.
دووپاتیکردەوە، ئەم کەسانە سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و سەرجەم پارچەکانی و ئۆتۆمبێلێک.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەشکردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.