رێگە بە جموجۆڵی میلیشیا نادرێت

لەدوای 11 ڕۆژ لە شەڕەکەی لالەزار قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
لەدوای 11 ڕۆژ لە شەڕەکەی لالەزار جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "رێگە بە جموجۆڵی میلیشیا نادرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی، جێگەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار بڵاویکردەوە، سلێمانی وەک چۆن هەمیشە بە شاری ئازادیی کاری سیاسی و ئازادیی رادەربڕین ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووشدا هەر وەک شاری ئازادییەکان دەمێنێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا رێگە بە دروستبوون و جموجۆڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.
لەلایەکی دیکەوە باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز محەمەد ئەلحەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق باسمان لە پێویستیی سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد.
جێگەی باسە، جەختمان کردەوە رووداوەکانی ئەم دواییەی سلێمانی لە درێژەی هەوڵەکانی چەسپاندنی سەروەریی یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە.
قوباد تاڵەبانی گووتی: "لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان پارێزراو دەبێت".