چارەنووسی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەی لالەزارەوە دیارنین چی دەبێت؟

داوا دەکرێت دەستگیرکردنی لایەنگرانی بەرەی گەڵ ڕابگیرێت
داوا دەکرێت چارەنووسی ئەو کەسانەی لە ڕووداوەکەی لالەزارەوە دیارنین ئاشکرا بکرێت
لەدوای ڕووداوەکەی لالەزارەوە دەیان کەس چارەنووسیان دیار نییە و ئەندامێکی باڵای بەرەی گەل دەڵێت: "با چارەنووسیان ئاشکرا بێت و دەستگیرکردنی لایەنگرانی بەرەی گەڵ ڕابگیرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای دەستە بەسەرۆکایەتی شادمان مەلا حوسێن سەردانی دیوانی دەستەیان کرد، شاندەکە سوپاسی دەستەی مافی مرۆڤیان کرد کە لەنزیکەوە سەردانی سەرۆکی بەرەی گەل و دەستگیرکراوەکانیان کردبوو سۆراخی ون بوەکانیان بەسەر کردبۆوە.
باسی لەوەشکرد، شادمان مەلا حسێن داوای لە دەستەی مافی مرۆڤ کرد لەنزیکەوە چاودێری کەیسەکەی لاهور شێخ جنگی بکات.
ئەو ئەندامەی بەرەی گەل ئاشکرای دەکات، تا ئێستاش لەلایەن دەزگا ئەمنیەکان لایەنگرانی بەرەی گەل دەستگیر دەکرێن و دەست بەسەر کەناڵی زووم داگیراوەو داوا دەکەین ڕێگە بدرێت بکرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، داوا دەکەین چارەنوسی ئەو کەسانەش ئاشکرا بکرێ کەهێشتا دیار نین لەڕۆژی ڕووداوەکەوە.
هاوکات سەرۆکی دەستە جەختی لەوەکردەوە، بەداچوون بۆ هەر کەیسێک دەکەین بێ جیاوازی لەهەر کوێ بی و ئەوەش مافی دەستەیەو لەچوار چێوەی ئەرک و کاری خۆی بەردەوام دەبێت لەپێناو پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و گشت هاووڵاتییان.
دووپاتیکردەوە، دەرگای دەستە کراوەیە بۆ هەر کەس و لایەنێک کە سکاڵای خۆی پێشکەش بکات بۆ سۆراخ کردن یان بەدواداچوون