پایتەخت

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر بەرەو کۆتایی دەچێت
کورتە

کارەکانی دووەمین قۆناغی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر تەواو دەبێت

کارەکانی دووەمین قۆناغی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر تەواو دەبێت 

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبێت و دواتر ئاوی خواردنەوە بۆ چەندین گەڕەک و ناوچەی دیکەش دابین دەکرێت. 

ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، کارەکانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بەرەو تەواوبوون دەچن و بڕیارە لە مانگی 11ـی ئەمساڵدا کۆتایی پێ بێت و دەست بە قۆناغی سێیەم بکرێت.

ئەو گەڕەک و گوندانەی لەم قۆناغەدا سوودمەند دەبن، دەکەونە نێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری و بریتین لە؛ عەنکاوە، 32ـی پارك، كورانی عەنکاوە، بەحركە، گردجووتیار، سێبەردان و چەندین گەڕەك و گوندی دیکە.

ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێری دانا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە. قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا تەواو کرا.

01 ئەیلوول 2025 19:03 71
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025