عەلی حەمە ساڵح، گەندەڵییەکی دیکە ئاشکرا دەکات

عەلی حەمە ساڵح، دوای شەڕەکەی لالەزار دەردەکەوێت و گەندەڵییەکی تری یەکێتی ئاشکرا دەکات
عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردسان: یەکێتی 80 هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی دەفرۆشێت
لەدوای دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سلێمانی، عەلی حەمە ساڵح بەتاڵانبردنی زەوییەکان ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەک ئاشکرای دەکات، بۆ هەمووان لەم تاڵانییەی زەوی لە سلێمانی بێدەنگن 80 هەزار پارچە پارچە لە نێو شار بە نایاسایی مەتر مەتر بکەو بیفرۆشە ،هەموو چاوی داخستووە.
زانیارییەکی نوێ دەربارەی دابەشکردنی زەوییەکانی فەرمانبەران دەخاتەڕوو، یەکێتی هەموو زەوییەکانی سنووری سلێمانی بە نایاسایی بردوەو مەتر مەتری کردوەو دەیفرۆشن کۆمپانیایەکیان لە سەرچنار بەناوی مادان داناوە.
باسی لەوەشکرد، کەسێک بەناوی موسا فۆڕمی بۆ دەکات، مۆڵەتی بینای پێدەدات، هێمن ناوەکان دەیفرۆشن.
لە کۆتاییدا تێبینییەک ئاماژە پێدەدات، ئەمە بەناوی پێشمەرگە و هێزی ئەمنیەوە دەکرێت، بەشێکی کەم دابەشکراو زۆری فرۆشرا.