پارەی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک ڕاستەوخۆ بۆ بەغدا دەچێت

تەنیا سبەی دەرفەتی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بێ بەرامبەر ماوە
تەنیا سبەی دەرفەتی پڕکردنەوەی پسووڵەی خۆراک بێ بەرامبەر ماوە و هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە لە پڕکردنەوەی پسووڵەکە و دواتر سیستمەکە دەبێتە پارە.
ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوا وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک سبەی سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025 تا كاتژمێر 12ی شەو دەبێت.
باسی لەوەشکرد، لە كۆی ژمارەی گشتیی بەشداربووانی پسوولەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان، 4 ملیۆن و 638 هەزار و 672کەس فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.
دەربارەی داتای ئەو کەسانەی فڕۆمەکەیان پڕنەکردووە و گووتی: "تەنیا 747 هەزار و 148 کەس ماوە، کە هێشتا فۆرمەکەیان پڕ نەکردووەتەوە".
هۆکاری پڕنەکردەوەکەش ئاشکرا دەکات، نەبوونی کارتی نیشتمانیی، بوونیان لە دەرەوەی وڵات، یان پشتگوێیان خستووە، یان نەشارەزان و توانای پڕکردنەوەی فۆرمەکەیان نییە، یان دوورەدەستن و دەستیان بە ئینتەرنێت ناگات هەر بۆیە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پسوولەی خۆراک لە شارەکانیان بکەن و فۆرمەکە پڕ بکەنەوە.
فەرمانگەکە گۆڕانکاری خزمەتگوزارییەکان دوای 2ـی ئەیلوول دووپاتدەکاتەوە، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک دەبێت بە پارە، هەر خێزانێک کە فۆرم پڕ بکاتەوە، بڕی یازدە هەزار دیناری لێوەردەگیرێت بە ڕێگەی كارتی بانكی، ئەو پارەیە دەچێت بۆ بەغدا و تۆمار دەکرێتەوە.
جەختی لەوەشکردەوە، خزمەتگوزارییەکانی وەک گواستنەوە، زیادکردن و جیابوونەوەی خێزان، کارا دەبن، بۆ هەر یەکێک لەم خزمەتگوزارییانەش، بڕی 3 تا 5 هەزار دینار بۆ هەر خێزانێک لە ڕێگەی كارتی بانكی وەردەگیرێت و ئەو پارەیەش ڕاستەوخۆ بۆ بەغدا دەچێت.
لە 6ـی ئایاری 2025، پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە پارێزگای هەڵەبجە دەستی پێکرد.