پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە ڕووناک کردن

ئەم مانگە تەواوی سۆران پڕۆژەی ڕووناکی پێدەگات
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بۆ پایتەخت :ئەم مانگە تەواوی سۆران پڕۆژەی ڕووناکی پێدەگات
ماوەی کەمتر لە مانگێکە تیمەکانی کارەبای سۆران کار لە بابەتە تەکنییەکانی سەرجەم گەڕەکەکان دەکەن، لە ئێستادا کارەکانیان تەواو بووە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە پڕۆژەی ڕووناکی رابگەیەندرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئێستادا کارە تەکنییەکانی سەرجەم گەڕەکەکانی نێو سەنتەری سۆران کۆتایی پێهاتووە، لە ئێستادا کارەکان لە قەزای سۆران دەکرێت.
دەربارەی وادەی ڕاگەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات، سەرۆکی حکومەت بڕیار دەدات لە راگەیاندنی ڕۆژی پڕۆژەی ڕووناکی.
باسی لەوەشکرد، ئەم مانگە بەتەواوەتی لە سۆران ڕادەگەیەندرێت، دواتریش قەزاکانی ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدەگات.
پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییان.