پایتەخت

جووتیاران پارە وەردەگرن

جووتیاران پارە وەردەگرن
کورتە

پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت

 

لەدوای ڕادەستکردنی گەنمی جووتیاران لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاردراوە شایستە دارییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر دەربارەی دابەشکردنی پارەی جووتیاران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڵینیداوە تا 10ــی مانگ پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم ڕەوانە بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی پارەی تەرخانکراو 500 ملیار دینارە بۆ جووتیاران و قۆناغی دابەشکردی یەکەم بەسەر ئەو جووتیارانە دابەش دەکرێت کە سەرەتای مانگی 6 گەنمەکانییان رادەستی سایلۆکان کردووە.

جەختی لەوەشکردەو، لەگەڵ گەیشتنی پارەی تەرخانکراو ڕاستەوخۆ ئێمە شایستە دارییەکانی جووتیاران دابەش دەکەین.

هێمن سەید موراد چۆنیەتی دابەشکردنەکە دەخاتەڕوو، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە لیستی ناوی ئەو کەسانەی لە سەرەتای مانگی 6 گەنمەکانیان ڕادەستکردووە بڵاودەکەینەوە. 

شایەنی باسە، ئەو جووتیارانی کەمتر لە 50 تۆن گەنمیان رادەستکردووە زووتر پارە وەردەگرن و  بۆ هەر تەنێکیش نرخی کەمتر دەبێت لە 830 دینار.

01 ئەیلوول 2025 17:47 121
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025