پایتەخت

د. ئاسۆ فەریدوون: وون بوو و كوژراو لە نێو هێزەكەی لالەزاردا هەیە

د. ئاسۆ فەریدوون: وون بوو و كوژراو لە نێو هێزەكەی لالەزاردا هەیە
کورتە

داوا لە بافڵ تاڵەبانی دەکرێت ئەو چەکدارانەی لە شەڕەکەی لالەزوور بێسەروشوێن بوون چارەنووسیان ئاشکرا بکرێت

 

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە بافڵ تاڵەبانی دەکات تا زووە ڕاستی و درووستی چارەنووسی قوربانیانی شەڕەکەی لالەزار بە کەسوکاریان ئاشكرا بکرێت، چونکە هێشتا هەندێکیان بێسەروشێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، د.ئاسۆ فەرەیدوون، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووە و لە بارەی شەڕەکەی لالەزار گووتی، چەندین كەس هەن كە ڕەنگە تەنها لە لالەزار بۆ بژێوی ژیان كاری ئاساییان كردبێت، بەڵام تا ئێستا دەستبەسەركراون و كەسوكار و خانەوادەكانیان لە دڵەڕاوكێی چارەنووسی كوڕ و ڕۆڵەكانیاندان.

لە درێژەی پۆستەکەیدا د.ئاسۆ فەریدوون داوای لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کرد، کە لەبەر هۆكاری قورسی ڕووبەڕووبوونەوەكەی لالەزار، وون بوو و كوژراو لە نێو هێزەكەی لالەزاردا هەیە، بۆیە داواكارە ڕاستی مان و نەمانیان بە کەسوکارەکانیان بڵێن، چونكە دواجار ئەوانیش ڕۆڵە و هاووڵاتیی ئەم نیشتمانەن.

سەبارەت بە کەیسی تۆمەتباران جەختی کردەوە، رێگە بدەن بە پارێزەرانی (تۆمەتباران)ـی لالەزار تا بیانبینن و بەرگری یاسایان لێبکەن، وە دادگەیی كردن لەو كەیسانە ئاشكرابن و یاسا سەروەر بێت و دەستێوردانی سیاسی نەبێت، تا متمانەی هاووڵاتیانیش زیاتر بێت بە دادگە.

سەبارەت بە کەڵەکەی لاهور شێخ جەنگی (زووم) ناوبراو داوا دەکات، کە دەبێت کاری جددی بكرێت بۆ گەڕاندنەوی ئەم کەناڵە، كارمەندانی ئازادانە كاری خۆیان بكەن و كەل و پەل و ئۆفیسی كەناڵەكەیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

01 ئەیلوول 2025 17:28 152
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025