پایتەخت

مامۆستایان پارە وەردەگرن

مامۆستایان پارە وەردەگرن
کورتە

مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیایدا بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە لەگەڵ لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی چوا شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هاتووە، تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

01 ئەیلوول 2025 17:14 58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025