سەردانیکردنی میوان بۆ گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرا قەدەغە کرا

چیتر قوتابیانی دکتۆرا و ماستەر ناتوانن خزم و کەس لەگەڵ خۆیان بێننە ژووری گفتوگۆی توێژینەوەکەیان
لە بڕیارێکی نوێی زانۆکی سەڵاحەین ئاماژە بەوەکراوە، سەردانیکردنی میوان و هاوڕێ بۆ گفتوگۆی زانستی ماستەرنامە و دکتۆرا قەدەغەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پ.د.کامەران یونس محەمممەد ئەمین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین ڕێککەوتی 1ـی 9ـی 2025، لە ڕێگەی نووسراوێکی فەرمی سەرجەم کۆلێژەکانی ئاگادارکردووەتەوە.
دەربارەی بڕیارەکە ڕوونیکردەوە، سەردانیکردنی میوان و هاوڕێ جگە لەو قوتابییانەی لە پڕۆسەی نووسینن هیچ کەسێک بۆی نییە بچێتە هۆڵی گفتوگۆی زانستی ماستەر و دکتۆرا.
سامان عەبدوڵڵا هۆکاری بڕیارەکەی زانکۆی سەڵاحەدین ئاشکرا دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی داوەتکردن و چوونە چێشتخانە قەدەغەیە.