هه‌ڵمه‌تی نوێی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌لی ده‌ست پێكرد

دوای شەڕەکەی لالەزار ئەندامانی بەرەی گەل یەک یەک دەستگیر دەکرێن
دوای ڕووداوه‌كه‌ی لاله‌زار و له درێژه‌ی لێككه‌وته‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان كردووه به ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی به‌ره‌ی گه‌ل و له‌م باره‌یه‌وه تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 هۆشدارییه‌ك به ڕای گشتی ده‌دات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 بڵاویكرده‌وه، دوێنێ، 31ی ئابی 2025، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، هەڵمەتێكی تازەی لە دەستگیركردنی هاووڵاتییان ئەنجامداوە، جارێ نازانین تۆمەتەكانیان چین و گووتەبێژی ئاسایشی سلێمانیش لەبارەی هۆكاری هەڵمەتەكەیان روونكردنەوەمان ناداتێ.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، تۆڕی هاوپەیمانی 19، ناوی سیانی 9 هاووڵاتیی بۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و ئۆفیسی مافەكانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عیراق (یونامی) ناردوو كە دوو لایەنی خەمخۆرن بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی سۆراغی ئەو دەستگیركراوانە.
ئه‌و تۆڕه نیگه‌رانی خۆی نیشان ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات، تۆڕی هاوپەیمانی 19 نیگەرانە لە داخستنی دەرگای زانیاری لەبارەی كەیسی دەستگیركراوانی شەوی رابردوو بە تایبەت و كەیسی دەستگیركراوانی شەڕە خوێناوییەكەی گردی سەرچناری شاری سلێمانی لە 22ی ئاب. دوێنێ لە راگەیەندراوێكیاندا، بەرەی گەل ئاماژەی بەوە كردووە، ماوەی 10 ڕۆژە هێزەكانی یەكێتی بەردەوامن لە دەستگیركردنی لایەنگرانی بەرەی گەل.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 22ی ئاب هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به چه‌كی قوڕس و سوكه‌وه هێرشییان كرده سه‌ر لاله‌زار و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل و سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و دواتر لاهور شێخ جه‌نگی و پۆڵاد شێخ جه‌نگی و ده‌یان كه‌سی دیكه ده‌ستگیركران و ده‌یانی دیكه‌ش كوژران و بریندار بوون.