پایتەخت

ئەگەر ناوت بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە ئاگادار دەکرێیتەوە

ئەگەر ناوت بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە ئاگادار دەکرێیتەوە
کورتە

مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی لە بارەی دابەشکردنی زەوی ئاگادار دەکرێنەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیی ئاگاداری ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانە دەكاتەوە، كە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووەو و دەیانەوێت پەڵپ بگرن.

ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی فۆڕمی زەوی فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانیی لەنووسراوێكدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بەشەكانی دیوانەکە دەکەینەوە، کە هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك دەیەوێت پەڵپ بگرێت لە دەرنەچوونی ناوەكەی لە تیروپشكی ئەلیكترۆنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، پێویستە داواكارییەكی فەرمیی نووسراو بۆ لیژنەكەمان بنووسێت، تاوەکو ئێمەش سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لێ ئاگادار بكەینەوە و بەدواداچوونی بۆ بکەن. 

لیژنەکە ڕایگەیاندووە، پێویستە هەر کەسێک کە داوای پەڵپ دەکات، ئەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت؛

١- ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی

٢- كارتی زانیارییەكەی سەنتەری شاری سلێمانی بێت

٣- كۆی خاڵەكانی كەمتر نەبێت لە كەمترین  خاڵی دەرچوو لە تیروپشكەكە بە جۆرێك زانیاری كەمترین خاڵی دەرچوو  لای ئێمە نییە و لای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییە، بۆیە ئەو بەراوردكارییە  بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی بەجێدەهێڵرێت.

 

01 ئەیلوول 2025 13:30 598
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025