پایتەخت

تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانكۆ بۆ 70 ساڵ زیاد دەکرێت

 تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانكۆ بۆ 70 ساڵ زیاد دەکرێت
کورتە

پەرلەمانی عێراق بەنیازە تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانكۆ بۆ 70 ساڵ زیاد بكات



بە ئامانجی سوود وەرگرتن لە ئەوپەڕی شارەزایی مامۆستایانی زانکۆ، بەتایبەت ئەوانەی پسپۆڕن لە خوێندنی باڵا،  تەمەنی خانەنشینیان بۆ 70 ساڵی زیاد دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، رۆژنامەی ئەل سەباح بڵاویکردەوە، فیراس موسەلەماوی، ئەندامی لێژنەی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، راگەیاندووە، لە لێژنەکەیان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژەی هەمواری یاسای خزمەتی زانکۆ ژمارە (23)ی ساڵی 2008 كردووە، کە چەند هەموارێکی لەخۆگرتووە، دیارترینیان، بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی زانكۆیە بۆ (70)ساڵ.

ئەم پڕۆسەیە بە دوو قۆناغدا دەڕوات: بە درێژکردنەوەی ماوەی 3 ساڵ، دواتر 4 ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە، کە مامۆستایانی زانکۆ دەگەیەنێتە تەمەنی 70 ساڵ، بەڵام بە مەرجێک پلەی مامۆستا (پرۆفیسۆر) یان یاریدەدەری مامۆستای هەبێت و خۆی تەرخان بكات بۆ سەرپەرشتیکردنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە.

01 ئەیلوول 2025 13:19 11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025