پایتەخت

گەرماکە بەمزووانە کۆتایی نایەت

گەرماکە بەمزووانە کۆتایی نایەت
کورتە

کەشناسی هەرێم هۆشداری لە بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و ڕایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پلەی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ، تەنها ناوچەکانی ڕۆژهەڵات نەبێت کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.

پێشبینیش دەکات ڕۆژی سێشەممە، 2ـی ئەیلول، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئاب.

هەولێر :  42 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک :  42  پلەی سیلیزی

کەرکووک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

01 ئەیلوول 2025 13:04 139
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025