بڕی زیاتر لە تریلیۆن دیناری پارەی مووچە گەیشت

وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەی دووەمی مووچەی مووچەخۆرانی بۆ مانگی 6 خەرجکرد و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت
وەزارەتی دارایی هەرێم گەیشتنی بڕی تەواوی مووچەی مانگی 6ـی موووچەخۆرانی هەرێمی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، بڕی 1 ترلیۆن و 7 ملیار و 352 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی 6ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، وا بڕیارە هەر ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێم بڵاوبکرێتەوە و سبەی سێشەممە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت، لەماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ یەک شەممە، گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی 6 گەیشت کە بڕەکەی نزیکەی 617 ملیار دینار بوو.