چەندین درۆن لە ئاسمانی سلێمانی تێکشکێندران

کورتە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی سلێمانی خرانە خوارەوە
ژمارەیەک درۆن لە ئاسمانی دەباشان، ئەزمەر و گۆیژە بینراون و تەقەیان لێکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بە دیاریکراوی کاتژمێر 4:30ـی بەیانی ژمارەیەک درۆن لە سەر بەرزایەکانی ئەزمەڕو گۆیژە نزیک دەباشان بیندراون و زۆر لە زەوی نزیکبوونەتەوە.
بە گووتەی شایەتحاڵان، دواتر ئەم درۆنانە تەقەیان لێکراوە و خراونەتەخوارەوە، دەنگی تەقەکانیش، لە نزیک بارەگای کۆماندۆوە هاتووە، کە دەکەوێتە پشتی دەباشان.
تاوەکو ئێستا ئاشكرا نەبووە کە ئەم درۆنان لە کوێەوە هاتوون و سەر بە چ لایەنێکن.