گەنجێک لەسەر ڕووباری سیروان درایە بەر چەقۆ

دوو هاوڕێ لە ئەنجامی دەمەقاڵێ بوو بە شەڕیان یەکتریان دا بەر چەقۆ
لە ئەنجامی شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو گەنج یەکێکیان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەسەر ڕووباری سیروان، شەڕە چەقۆ لە نێوان دوو گەنج ڕوویداو و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەش بریندار بوو.
ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە، ناوی ڕێکار عوسمان عەبدوڵڵایە، خەڵکی کەلارە، لە دایکبووی ساڵی 2007ـە.
جێی باسە لە ئێستادا بریندارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە و پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.