پایتەخت

زیاتر لە 10 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن ڕفێندران 

زیاتر لە 10 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن ڕفێندران 
کورتە

هێزەکانی حوسییەکان هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان و 11 کارمەندیان ڕفاند

 

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن ڕایگەیاندووە، 11 کارمەندی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەنعا و حودەیدە لەلایەن حوسییەکانەوە دەستگیر کراون و ڕفێندراون. 

هانس گروندبێرگ، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی حوسییەکان هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەنعا و حودەیدە و لانیکەم 11 ئەندامی ستافەکانی ئەوانیان دەستگیر کردووە.

لە بەیاننامەیەکدا نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن ئەو هەنگاوەی بە شەپۆلی نوێی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە ناوبرد و وێڕای ئیدانەکردنی چوونە ژوورەوەی زۆرەملێ بۆ ناو دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی دەستگیرکراوەکانی کرد.

بە وتەی کاربەدەستانی خۆجێی، حوسییەکان لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر نووسینگەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی (WFP)، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و یونیسێف لە شاری سەنعا و چەندین کارمەندی ئەو ڕێکخراوانەیان دەستگیر کردووە.

ڕووداوەکە تەنها چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی سەرۆک وەزیران و چەند وەزیرێکی کابینەی حوسییەکان لە هێرشەکانی ئیسرائیل ڕوویدا، ڕووداوێک کە بووە هۆی ئەوەی ئەو گرووپە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان لە پایتەختی یەمەن توندتر بکەنەوە.

01 ئەیلوول 2025 11:03 11
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025