ئەمریکا پێدانی ڤیزای بە هەموو فەڵەستینییەک ڕەتدەکاتەوە

ڕێکارەکانی سنووردارکردنی پێدانی ڤیزای ئەمریکا بە دانیشتووانی فەڵەستین تووندتر دەکرێتەوە
دوای ئەوەی پێدانی ڤیزای ئەمریکا بە سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین و 80 بەرپرسی ئەم وڵاتە ڕەتکرایەوە، ئەمجارە بڕیارەکە بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی فەلەستینی پەلکێشکرا.
پێگەی نیو یۆڕک تایمز بڵاویکردەوە، بە نووسراوێکی فەرمی، کە لەلایەن مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا واژۆ کراوە، داوا لە سەرجەم لە هەموو باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانیان دەکات، ڤیزای "ناکۆچبەران" بۆ هەموو ئەو کەسانەی پاسپۆرتی دەسەڵاتی فەلەستینییان هەیە، ڕەت بکەنەوە.
ڤیزای "ناکۆچبەران" کۆمەڵێک ڤیزای جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە بۆ خوێندکاران، مامۆستایان، گەشتیاران، بازرگانان و ئەوانەشی دەیانوێت بۆ چارەسەری پزیشکی بچنە ئەمریکا دەگرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر 30-8-2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن پێدانی ڤیزای بە مهحموود عهباس، سهرۆکی دەسەڵاتداریی فهڵهستین و 80 بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتەی ڕەت کردەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە نەدەن بەشداری له کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نهتهوه یهکگرتووهکان بکەن، که بڕیاره له مانگی 9ـی ئەمساڵ لە ویلایەتی نیویۆرک بهڕێوهبچێت.