پایتەخت

مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی کرد

مەسرور بارزانی فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی کرد
کورتە

775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکی و زانکۆکانی کوردستان بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم دادەمەزرێن

سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ کرد

ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم  فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستانی دەرکرد، کە ژمارەیان 750 دەرچووی ساڵی خوێندنی ( 2023- 2024 )ن.

ئەم بڕیارە لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. 

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردووەتەوە، کە ئەم فەرمانە لەبەر پێویستی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

01 ئەیلوول 2025 09:43 141
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025