پایتەخت

بوومەلەرزەیەک زیاتر لە 1500 کەسی کردە قوربانی

بوومەلەرزەیەک زیاتر لە 1500 کەسی کردە قوربانی
کورتە

پارێزگایەکی ئەفغانستان بەهۆی بوومەلەرزەوە بە تەواوی وێران و ژمارەیەکی خەیاڵی قوربانی تۆمار کرد



بوومەلەرزەیەکی هێندە بەهێز ئەفغانستانی هەژاند، لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا بە بەردەوامی قوربانیان دەگەیەندرێنە نەخۆشخانە.

شەوی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6 پلەی رێختەر لە شاری جەلال ئاباد لە پارێزگای نانگارهاری ئەفغانستانی هەژاند. 

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ئەو وڵاتە، لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە، بە لایەنی کەمەوە 500 کەس گیانیان لەدەست داوە و 1000 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی دەزگای جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، چەقی بوومەلەرزەکە لە دووریی 27 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری جەلال ئاباد لە پارێزگای نانگارهار بووە و قووڵاییەکەی 8 کیلۆمەتر بووە، دواتریش بە 20 خولەک، پاشلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلە لە هەمان پارێزگا روویداوە.

شەرەفات زەمان، وەزیری تەندروستی ئەفغانستان گوتی، ژمارەی قوربانیان و بریندارەکان زۆرە، بەڵام لەبەر ئەوەی گەیشتن بە ناوچەکە سەختە، تیمەکانمان هێشتا خەریکی دەرهێنانی قوربانی زیاترن و پێشبینی دەکرێت ژمارەی قوربانیان هێشتا بەرز تر بێتەوە.

01 ئەیلوول 2025 09:05 165
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025