میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی خەڵکی

بەڕەی گەل هۆکاری هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵی لایەنگرانییان دەخاتە ڕوو
بەڕەی گەل لە دوای شەڕەکەی لالەزارەوە، هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵی لایەنگرانییان دەخاتە ڕوو و دەڵێت: "ئەمانە میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانن".
ئەمڕۆ یەکشەممە بەرەی گەل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەربارەی ڕووداوەکەی لالەزار ڕایگەیاند، لە ڕۆژی 22ــی ئابەوە ماوەی 10 ڕۆژە میلیشیا لە یاساییە دەرچووەکان بەردەوامن لە ڕەشبگیری هەڵکوتانە سەر ماڵی لایەنگرانی بەرەی گەل.
داوایەک ئاڕاستەی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات، بەزووترین کات دەستوەردان بکەن و ئەو کردەوە نایاسای نا مرۆڤانەی میلیشیای یەکێتی نوێ ڕابگرن.
لە درێژەی داواکارییەکەی بەرەی گەل هاتووە، داواکارین یاسا بەبێ هەژموونی حزبی و کەسی کاری خۆی بکات، نەوەک هێزی میلیشیای ویست و ڕەقی کەسی.
لە شەوی 22ــی 8ــی 2025، هێزەکانی کۆماندۆ و دژتیرۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی لاهور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزار، لە ئەنجامدا سەرۆکی بەرەی گەل دەستگیرکرا و نزیکەی 30 کەسێس کوژران و دەیان برینداری لێکەوتەوە.