کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی دەکەونە کار

هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
هاتووچۆی سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە لەبارەی کەوتنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی لە قەزاکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەكەینەوە، كەوا ئەمشەو لە کاتژمێر 12 کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی دەکەونە کار.
ئەو شوێنانەی خوارەوە کامێرایی چاودێری خێرایی تیاییدا دەکەونەکار:
- جووت سایدی خەلیفان بۆ سپیلك، پۆینت تو پۆینتە و بەخێرایی 100 کیلۆمەتر.
- جووت سایدی خەلیفان بۆ ناوشار خێرایی 60 کیلۆمەتر.
- جووت سایدی گشتی سۆران بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی خێرایی 80 کیلۆمەتر.
- ڕێگەی سۆران بۆ مێرگەسۆر، گوندی ناومێرگان خێرایی 80 کیلۆمەتر.
- ڕێگەی ڕێزان بۆ بلێ 80 کیلۆمەتر.
- ڕێگەی كاولۆكان بۆ جوندیان 80 کیلۆمەتر.
- ڕێگەی سۆران بۆ گوندی خەلكان، نزیك پاركی گولان 80کیلۆمەتر.
- جووت سایدی زانكۆبۆ بالەخانەی ئیدارەی سەربەخۆ دێلزیان 60 کیلۆمەتر.
- ترافیك لایتی سۆران بۆ رواندز 80 کیلۆمەتر.
- گەرەكی كانی ئازادی 60 کیلۆمەتر.
لە ڕۆژی 24ــی 8ــی 2025، هاتووچۆی سۆران هۆشداری دەربارەی کارکردنی ئەم کامێرایانە بەشێوەی تێست دابوو.