کۆتا وادەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەراتاکان راگەیەندرا

ئەو هاووڵاتییانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتان ئاگادار دەکرێنەوە
قائیمقامیەتی هەڵەبجە کۆتا وادەی تۆمارکردن و ناساندنی ئۆتۆمبێلە بێسەراتاکانی سنووری شارەزوور بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنەدراوێکدا بڵاویکردەوە، لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزورەوە بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کە تاک و ئێستا خۆ ناساندنیان بۆ نەکردووە، سەردانی بەشی جموجۆڵی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزور بکەن.
دەربارەی وادەی کۆتایی گووتی: "کۆتا بەروار بۆ خۆ تۆمارکردن 1ـی 10ـی 2025، لەدوای ئەو ڕێکەوتەوە ڕێکاری یاسای بەرامبەریان دەگیرێتە بەر".
جەختیش لەوەدەکاتەوە، سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین بۆ پابەند بوونیان بە سەرجەم ڕێنمایەکانی هاتووچۆ.