وادەی کۆتایی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن ڕاگەیەندرا

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی وادەی کۆتایی بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم دیاریکرا
ماوەی 28 ڕۆژە فۆڕمی دامەزراندن تایبەت بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگای بەشە پزیشکییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کارایە و دوا وادەی پڕکردنەوەکە ئاشکرا دەکرێت.
بەگوێرەی بڵاوکراوەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، فۆرمی دەرچووانی تایبەت بە پزیشکان و پەرستاریی هەرێمی کوردستان، بەیانی رۆژی 1ـی 9ـی 2025، دادەخرێت.
جێگەی باسە، لە ڕۆژی 4ــی 8ــی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدراڵ بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان 2023-2024 بڵاوکردەوە، کە دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
ئەمڕۆ، دوا دەرفەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی دەرچووانى کۆلێژی پزیشکی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستاری لەم لینکەى خوارەوە دەتوانن فۆڕمەکان پر بکەنەوە:
https://soft.moh.gov.iq/2025/kurdistan_al.htm...