پایتەخت

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەسەر شەڕەکەی لالەزار

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەسەر شەڕەکەی لالەزار
کورتە

بافڵ تاڵەبانی لە چوارچێوەی شەڕ و گرژییەکانی لالەزار داوا لە میدیاکان دەکات نەبنە هۆی گەورەکردنی کێشەکان



بافڵ تاڵەبانی دوای هەفتەیەک زیاتر لە شەڕەکەی لالەزار پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیاییدا داوا لە میدیاکان دەکات، ڕووداوەکە گەورە نەکەن و دەشڵێت: " ئێمە خۆمان بۆ ئاستێکی وا دانابەزێنین".

ئەمڕۆ یەکشەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەربارەی شەڕەکەی لالەزار پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داوام لە هەموو دامەزراوە میدیاییەکانی سەر بە حزبەکەمان کردووە، هیچ جۆرە بەرپەرچدانەوەیەکیان نەبێت بۆ گەورەکردنی ئەو بانگەشە بێبنەمایانەی کە میدیاکانی دیکە بڵاوی دەکەنەوە. 

جەختی لەوەشکردەوە، ئێمە خۆمان بۆ ئاستێکی وا دانابەزێنین، ئەرکی ئێوە ئەوەیە کە بەرپرسیارانە راستییەکان بخەنەڕوو و متمانەی گشتی بپارێزن. 

لە پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی هاتووە، دەبێت پێشینەى کارەکانمان پاراستنی ژیان و مافی هاووڵاتیاینمان بێت.

ڕوونیکردەوە، پارێزگاریی لە سەروەریی یاسا و رێگریی لەو کەسانە بکەین کە پشت بە هێز و تۆقاندن دەبەستن، نەک متمانەی گشتی.

31 ئاب 2025 17:08 534
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025