ژینگە پارێزان 4 مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن

هەواڵێکی تایبەت بە خەرجکردنی مووچەی 4 مانگی ژینگەپارێزان بڵاوبوویەوە
تەندروستی گشتیی ڕاپەڕین ڕەزامەندی لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرت بۆ خەرجکردنی مووچەی 4 مانگی ژینگەپارێزان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی دابەشکردنی مووچە ڕایگەیاند، دوای هەوڵی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی ڕاپەڕین بۆ دابینکردنی شایستەی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکانی سنورەکەمان.
ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ نووسرای وەزارەتی دارایی و ئابووری گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیمان و بەزووترین کات موچەی مانگەکانی 4، 5 ، 6 و7ـیان بۆخەرج دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی کەهاوکارمان بوون لەچارەسەرکردنی گرفتی مووچەی ژینگەپارێزان.