پایتەخت

وادەی کارکردنی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی درێژکرایەوە

وادەی کارکردنی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی درێژکرایەوە
کورتە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی دا



بە بڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی درا لەسەر بەردەوامبوونی کارکردنی فەرمانبەرانی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی.

ئەمڕۆ یەک شەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بە نووسراوی ژمارە (9804)ـی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر کارکردن و بەردەوامبوونی ئەو فەرمانبەرانەی زیندانیکراو و گیراوی سیاسین دا تاکوو تەواوکردنی تەمەنی 65 ساڵی.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، سەرجەم زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی لە وەجبەکانی 9 تا 15ـی ڕاژە دەگرێتەوە و مووچەی بەردەوامبوونیان لە ڕاژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکانیان بۆ خەرج دەکرێت.

31 ئاب 2025 14:36 284
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025