پایتەخت

ئەو هاووڵاتییەی سەگی بۆیاخ کردبوو دەستگیرکرا

ئەو هاووڵاتییەی سەگی بۆیاخ کردبوو دەستگیرکرا
کورتە

پۆلیسی بەسرە ئەو هاووڵاتییەی دەستگیرکرد کە بە بۆیاخ سەگی ڕەنگ دەکرد.

لەسەر ڕەفتاری هاووڵاتییەک بەرامبەر بە سەگ پۆلیسی بەسرە هاتە دەنگ و ئەم رەفتارانەی بە دوور لە ئەخلاقی کۆمەڵگەی عێراق ناوبرد

ئەمڕۆ یەک شەممە، فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڤیدیۆیەک لە پلاتفۆڕمی تیکتۆک بڵاوبوویەوە، کە تێیدا دەردەکەوت کەسێک سەگێک بۆیاخ دەکات، ئەمەش کارێکی سەرسوڕهێنەر و پێچەوانەی یاسا و نۆڕمەکانی مرۆڤایەتییە.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە و بنکەی پۆلیسی حوائر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی تاوانەکانی شارەکە دەستبەجێ دەستیان بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە کرد و بەپێی ماددەی (486) لە یاسای سزاکان ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی دەگرێتەبەر.

سەرکردایەتی پۆلیسی پارێزگای بەسرە جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە ئەم جۆرە کارە توندوتیژانە گوزارشت لە بەها و ڕەوشتی کۆمەڵگەی عێراقی ناکەن و داوا لە هاووڵاتییان دەکەن، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەک بەکاربهێنن، کە خزمەت بە بەها مرۆییەکان بکات و ئاشتی کۆمەڵایەتی بپارێزێت.

31 ئاب 2025 09:38 325
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025