حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە کوردستان دەستنیشانکرا

دوای ماوەیەکی زۆر لە کپبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دووبارە کەسێک لە کوردستان تووشی ئەم حاڵەتە بوو
هاووڵاتییەک لە دهۆک، کە پیشەی قەسابە، تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون هاتووە.
ئەمڕۆ شەممە، پیاوێکی تەمەن 43 ساڵانی دانیشتووی شارۆچکەی سیمێڵ، کە پیشەی قەسابە، بەهۆی بەرکەوتنی بە ئاژەڵی تووشبوو و دوای گرتنی ڕێکاری تەندرووستی لەلایەن پزیشکەوە، دەرکەوت کە تووشی تای خوێنبەربوون هاتووە.
لە ئێستادا ئەم هاووڵاتییە لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستاش باری تەندروستی جێگیرە.
جێی باسە تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان، 9 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون دەستنیشان کراون و لە نێویاندا تەنیا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە.