پایتەخت

کاروان ستوونی: هیچ بڕە پارەیەک بۆ ناونووسینی حەجی ساڵی داهاتوو وەرناگیرێت

کاروان ستوونی: هیچ بڕە پارەیەک بۆ ناونووسینی حەجی ساڵی داهاتوو وەرناگیرێت
کورتە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە هەواڵی دڵخۆشکەر بەو کەسانە دەدات کە ناویان لە سیستمی ئۆنڵاین پرکردووەتەوە



 
18 ڕۆژە سیستمی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کاراکراوە و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە زانیاری ورد دەربارەی پڕۆسەکە ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا 30 هەزار و 746 کەس ناویان بۆ حەجی ساڵی 2026 بە شێوەی ئۆنلاین تۆمارکردووە.

جەختیش لەوەدەکاتەوە، تەنیا ئەمڕۆ نزیکەی 450 کەس داواکاریان پڕکردووەتەوە، لە نێو داواکارییەکان هەیە دوانییە خۆی و هاوسەرەکەی و هەیە سیانییە.

دەربارەی وەرگرتنی ناوی حاجییان ئاماژەی بەوەشکرد، پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی حەج نزیکەی 5 هەزار و 236 کەس بەشێوەی تیروپشک ناوەکانیان وەردەگیرێت.

کاروان ستوونی کۆتا وادەی پڕکردنەوەی ناونووسینەکە ئاشکرا دەکات، لە 20ــی 9ــی 2025، سیستمی ناونووسین بەشێوەی ئۆنلاین ڕادەگیرێت و کاتەکەشی درێژ ناکرێتەوە تەنیا 23 ڕۆژ ماوە بۆماوەی تۆمارکردن.

سەبارەت بە وەرگرتنی پارە لەبەرامبەر تۆمارکردنی سیستمەکە ڕوونیکردەوە، هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت ئەمە لەکاتێکدا ساڵی پار بڕی 25 هەزار دینار وەردەگیرا.

جێگەی باسە، پڕۆسەکە لە دوای کۆتای هاتنی وادەی خۆی بەپێی ڕێژەی دانیشتوانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی، نووسینەی سەرۆکی حکومەت دەکەن کە بە بەردەوامی لەسەر هێڵن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەکە.

28 ئاب 2025 17:24 241
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025