پایتەخت

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانییەوە گەیشت

زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانییەوە گەیشت
کورتە

شارەوانی سلێمانی لەبارەی دابەشکردنی زەوی هەواڵێکی دڵخۆشکەر بە فەرمانبەران دەدات

ئەمڕۆ پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری سلێمانی دەستیپێکرد، شارەوانیش دەربارەی ئەو کەسانەی ناویان نەگەڕاتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی روونکردنەوە دەدات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی لەسەر تیروپشکی ئەلیکترۆنی ڕوونکردنەوە دەدات، پێشتر رامانگەیاندبوو ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی رەزامەندییان هەیە بۆ وەرگرتنی زەوی لە سلێمانی زۆر زیاترە لەو زەوییانەی کە لە ناو سنووری شارەوانیماندا بەردەستن بۆ دابەشکردن.

 

باسی لەوەشکرد، بۆیە لەسەر بنەمای ریزبەندیی لیستی پەسەندکراو فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتە جیاوازەکانمان بۆ تیروپشکی ئەلیکترۆنی داناوە لە هەر سێ سێکتەرەکەدا.

 

سەرۆکایەتییەکە دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران، ئەمە دوا قۆناغی دابەشکردنی زەوی نییە بەڵکو هێشتا زەویی دیکە ماوە کە وەک قۆناغی سێیەم بەسەر فەرمانبەران دابەشیان دەکەین.

 

دەربارەی تیروپشکەکەی ئەمڕۆ گووتی: "لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا کۆمەڵێک ناوی دووبارە و سێبارە لە لیستەکەدا هەبووە و  دەرکەوت کە ژمارەیان نزیکەی 50 ناوە، پاش بۆمان دەرکەوت کە سەرجەم ناوەکان کەسی جیاوازن بەڵام ناویان لەیەکدەچێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانبەران دڵنیادەکەینەوە لەوەی کە رێگەنادەین هیچ فەرمانبەرێک دوو زەوی وەربگرێت.

 

لە کۆتایی بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەرنامە ئەلیکترۆنییەکە بە هەڕەمەکی ناوەکان بۆ زەوییەکان دادەنێت بۆیە ئێمە کتومت ئەوەمان بڵاوکردووەتەوە کە بەرنامەکە دایناوە.

 

28 ئاب 2025 17:14 247
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025