زیاتر لە 800 کەسی دیکە لە کەمپی هۆلەوە گەڕێنرانەوە عێراق

لەچوارچێوەی گەڕانەوەی خۆویستانەی پەنابەرانە 850 کەس کەمپی هۆلیان لە باشووری حەسەکە بەجێهێشت
گەڕاندنەوەی خێزانە عێراقییەکان لە کەمپی هۆلەوە بەردەوامە و ئەمڕۆ 850 کەسی دیکە کە زیاتر لە 230 خێزان دەبن، گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.
لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکانی ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی عێراق، بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە عیراقییەکان لە کەمپی هۆل، ئەمڕۆ زیاتر لە 230 خێزانی دیکە لە درێژەی ئەو پڕۆسەیەدا و لە حەسەکەی باکووری سوریاوە بۆ عێراق گەڕێندراونەتەوە، کە بە پێی زانیارییەکان ژمارەیان 850 کەس دەبێت.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەمە 19ـەیەمین کاروانی ئەو خێزانانەیە و بە پێی ویستی خۆیان بۆ وڵات و شوێنی سەرەکیی ژیانیان گەڕێندراونەتەوە، هەروەها 2 تا 3 کاروانی دیکەش ئامادە دەکرێن بۆ گەڕاندنەوە و بەمزووانە کۆتایی بە کۆی پڕۆسەی گەڕاندنەوەکە دێت.