پایتەخت

سیستەمێکی غاز لە دهۆک تەقییەوە و 2 کەس گیانیان لەدەستدا

سیستەمێکی غاز لە دهۆک تەقییەوە و 2 کەس گیانیان لەدەستدا
کورتە

تەقینەوەی سیستەمێکی غازی ئۆتۆمبێل کارەساتی لە نێو ماڵێک نایەوە

دووبرا بە تەقینەوەی غازی ئۆتۆمبێلەکەیان لە گوندی باستکێی سەر بە ناحیەی باتێلی زاخۆ، گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەنێو ماڵێکی گوندی باستیک لەسەر رێگەی دهۆک-زاخۆ، سیستەمێکی غازی ئۆتۆمبێل تەقییەوە و بەهۆیەوە 2 برا گیانیان لەدەستدا.

هاوکات ئەو دوو برایەی گیانیان لەدەستداوە، ناویان سەعید ئیسلاح و محەممەد ئیسلاحە، تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 20 ساڵان بوو، جگە لە گیان لەدەستدانی ئەو دوو برایەش، ئەو ماڵەی کە سیستەمە غازییەکەی تێیدا تەقیوەتەوە، زیانی زۆری پێگەیشتووە.

ئەم تەقینەوەش دوای ئەوە ڕوویداوە، کە شۆفێرەکە سیستەمی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێلەکەی لە بەنزینەوە گۆڕیوە بۆ غاز، بەڵام هێشتا هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە نازانرێت.

28 ئاب 2025 10:00 99
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025